
دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو تانەیەی كە حكوومەت لە ژمارەیەك ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی 2021 پێشكەشی كردبوو، بۆ 23ی ئەم مانگە دوخرا.
جاسم محەمەد، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ یەكلاییكردنەوە ئەو تانەیەی كە حكوومەت لە ژمارەیەك ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی 2021 پێشكەشی كردبوو دواخراوە و وتی: “دانیشتنەكە رۆژی 23ی ئەم مانگە ساز دەكرێت”.
ئەمە چەندین جارە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی خۆی یەكلاییكردنەوەی تانەكانی حكوومەتی لە ژمارەیەك ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی 2021 دوابخات.
پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاندبوو كە لە 19ی ئەم مانگە، دانیشتنی خۆی بۆ یەكلاییكردنەوە تانەكانی حكوومەت لە ژمارەیەك ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی 2021 ساز دەكات.
لە ماوەكانی رابردوودا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، تانەی لە ژمارەیەك ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی 2021 پێشكەش بە دادگای فیدراڵیی كردبوو.

