
لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە و کولتووری.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.
راشیگەیاند لەچوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانیی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان.




