
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی موچەی راگەیاند و بەپێی خشتەكە، رۆژی دووشەممە بەشێكی تر لە هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول كرا و تاوەكو ئێستا مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش كراوە.
پێشتریش وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تائێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا رەوانە نەكراوە، بەڵام ئومێد هەیە بەمنزیكانە رەزامەندی لەسەر ناردنی بدرێت.
