
لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی خوێندن و گرفتە پەروەردییەکان و پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لەکەرکوک کراو ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە گوێبيستی داواکارییەکانیان بوو و پێی راگەیاندن لای یەکێتی ئەکادیمییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان رێزلێگیراون و خزمەتکردنتان بەئەرکی خۆمان دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێکی دا بەئاڕاستەی خزمەتکردنی مامۆستایانی کەرکوک.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان داوایکرد لەمامۆستایانی زانکۆ سەرباری ئەرکە پیرۆزەکەی خۆیان بەشداری گەرموگوڕ بکەن لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن و دەنگدان بە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و روونیکردەوە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنەدا واتای سەرکەوتنی گیانی پێکەوەژیان و کوردستانی بوونی کەرکوکە، پارێزگاریکردنە لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان.





