
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیادەڕۆیكردنە سەر موڵكی گشتی رایگەیاند، “رەنگە یەكێك لە هۆكارەكان ئێمە بین وەكو حكومەت، كە ماوەیەكی زۆرە دابەشكردنی زەویمان راگرتوە، ئەوەش وای لێكردوە كە خەڵك پێویستی بە زەوی بێت و دەچێت پارچە زەوییەك دەدۆزێتەوە و سنوری بۆ دائەنێت و بینای تیادا دروست دەكات”.
قوباد تاڵەبانی لە دیداری ژینگەیی سلێمانی لەبارەی زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتی ئاماژەی بەوەكرد، “زێدەڕۆیی دیاردەیەكی زۆر خراپ و خەتەرە، بەڵام جۆراوجۆری هەیە، رەنگە یەكێك لە هۆكارەكان ئێمە بین وەكو حكومەت كە ماوەیەكی زۆرە دابەشكردنی زەویمان راگرتوە، ئەوەش وایكردوە كە خەڵك پێویستی بە زەوی بێت و دەچێت پارچە زەوییەك دەدۆزێتەوە و سنوری بۆ دائەنێت و بینای تیادا دروست دەكات”.
وتیشی: “لەوەها دۆخێدا حكومەت دەكەوێتە بەردەم مەوقیفێكی ئیحراجەوە، دەیڕوخێنیت دەبینیت كەسێكی هەژارە و هاتووە ئەو كارەی كردوە، نایڕوخێنیت دەبێتە چاولێكەری و مافیاگەری لێدروست دەبێت، بەڵام لەلایەكی دیكەوە لە هەندێك شوێن بونەتە ئەمری واقع”.


