
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ههلی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، بە کەرکووکیشەوە، دەڕەخسێنێت بۆئەوەی لە سێ زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان و میسر درێژە بە خوێندن بدەن.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كه رۆژی 27ی ئەیلوولی 2021 دەرچووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک – بەشی خوێندنی کوردی کراوە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەی پرۆگرامی دەستپێشخەریی هاوبەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (MEPI)، دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەژێر ناونیشانی “Tomorrows Leaders (TL) Undergraduate Program”دەڕەخسێنێت.
لای خۆشیهوه بەشدار سەرباز، بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم له لێدوانێكدا رایگهیاندووه، “دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن لە رێگەی لینکی www.amideast.org داواکاریی خۆیان پێشکێش بکەن و دەرفەتەکە تاوەکو 6-12-2021 بەردەوام دەبێت”
رونیشیكردۆتهوه، “هێشتا ژمارەی ئەو کەسانەی وەردەگیرێن دیارنین، بەڵام وەرگرتن بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت”.
هاوكات به پێی زانیارییهكان، ئەو زانکۆیانەی قوتابییان دەتوانن تێیاندا بخوێنن، بریتین لە زانکۆی ئەمریکیی بەیرووت (AUB)، زانکۆی لوبنانی ئەمریکی (LAU) لە لووبنان، زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە (AUC) لە میسر”.
