
بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆكی وەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، پێشبینی ئەوە دەكات رێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردندا 40% بێت و پێشی وایە ئەنجامی سەرجەم كوتلە سیاسیەكان دەگۆڕدرێن.
بەها ئەعرەجی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە مەیدانی سیاسی دورنەكەوتوومەتەوە و بڕیارمداوە سەربەخۆبم، كوتلە سیاسیەكان لە قەیرانی ناوخۆییدا دەژین بەهۆی ئەوەی كە هەڵبژاردن بووە بە ناچاری.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە خولی داهاتووی پەرلەماندا 30 پەرلەمانتاری سەربەخۆی تێدا دەبێت و ئەنجامی كوتلە سیاسیەكان دەگۆڕدرێت و متمانە لەنێوان هاوڵاتیانی عێراقی و كوتلە سیاسیەكاندا نییە.
ئەعرەجی پێشی وایە، رێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو 40% دەبێت وەك كەمترین رێژە، ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەبێت و چەندین دەوڵەت بەشداری تێدا دەكەن.
