
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد ڤاكسینی دژە پەتای كۆرۆنا وەربگرن.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) ڕایگەیاند، تائێستا هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و حكوومەتیش یەك ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی دابین كردووە.
مەسرور بارزانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پێكەوە كوردستان بپارێزن و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەشی بەوە كردووە، كە پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین لە 171 سەنتەر لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت.