
وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رهتیدهكاتهوه هیچ دامهزراندنێك له وهزارهتهكهی كرابێت و رایدەگەیەنێت، “هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت”.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکردوە: “لە ئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “وەک هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە”.
وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی هەندێک هاووڵاتی دەکەن وەک پێشمەرگە و جەختی کردوەتەوە، “ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فهرمی رایدەگەیهنێت”.
وەزیری پێشمەرگه راشیگەیاندوە، هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە ئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فهرمیەوە.

