
دوای بەخێرھێنانی بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کرد و لە دەفتەری یادەوەریدا بەشکۆوە سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال چەند وتەیەکی یاداشتکرد، کە تێیدا ھاتووە مامە گیان كۆچی دواییت، زامێكی قوڵە، ساڕێژبوونی بۆ نییە، هیوادارم بەردەوام بوون لەسەر رێبازی خزمەتی خەڵك و پێكەوەژیانی چەپكە گوڵی بۆچوون و تێڕوانینە جیاوازەكان بەردەوامبین و بەمەش یاد و یادەوەری بەرزی مام و مامۆستا و رابەری مەزنمان بپارێزین.




