
له‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه فه‌یسبوك و ئه‌په‌كانی واته‌ی مه‌سنجه‌ر، واتس‌اپ و ئینستاگرام له‌كاركه‌وتوون و كۆمپانیاكه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هاوكات باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌وه‌ی روویداوه گه‌وره‌ترین هاك و دزه‌پێكردنی زانیاری به‌كارهێنه‌رانه.
كۆمپانیای فه‌یسبوك كه به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كان بۆ گه‌یاندنی روونكردنه‌وه‌كانی به به‌كارهێنه‌رانی په‌نای بۆ تۆڕی تویته‌ر بردووه، كه یه‌كێكه له تۆڕه ركابه‌ره‌كانی، له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، كه كێشه بۆ هه‌ندێك له به‌كاربه‌رانی ئه‌په‌كانی دروست بووه و به زووترین كاتدا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌و روونكردنه‌وه‌یه و پێیان وایه كێشه‌یه‌كی گشتگیره نه‌ك كێشه‌ی هه‌ندێك كه‌س.
هه‌ر به هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی فه‌یسبووك پشكه‌كانی له بۆرسه‌ی جیهانی به رێژه‌ی به‌رچاو دابه‌زین و زیانه‌كانی ئه‌و له‌كاركه‌وتنه به چند ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی “privacy affairs” بڵاویكرده‌وه، زانیاری كه‌سیی زیاتر له ملیارێك و نیو ئه‌كاونتی فه‌یسبوك كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست هاككه‌ران و له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕی تایبه‌تدا بۆ فرۆشتن دانراون.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی روویداوه گه‌وره‌ترین دزه‌پێكردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی داتاكانی فه‌یسبووكه.


