• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home تەندروستى
مندالەکەم لەسەر شێوەی دەبلیوو W دادەنیشێت چی بکەم ؟

مندالەکەم لەسەر شێوەی دەبلیوو W دادەنیشێت چی بکەم ؟

by بەرێوەبەر
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

زۆرجار لە دایکانی دەبیستین کە منداڵەکانیان لە شێوەی پیتی w و لەسەر سمتیان دادەنیشن، ئەمەش شێوە دانیشتنێکی گونجاو باش نیە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی زۆریان هەست بە مەترسی و کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە دانیشتە ناکەن لەسەر منداڵ، لەم بابەتەدا باس هۆکار و کاریگەری و چارەسەری ئەم جۆرە دانیشتەنە دەکەین.

هۆکارەکانی دانیشتنی منداڵ لەسەر شێوەی W

 ئەم جۆرە دانیشتنە لای زۆربەی منداڵەکان حەزلێکراوە چونکە بەو شێوەیە زیاتر هەست بە ئارامی و ئیسراحەت دەکەن و زیایتر جێگیر و چەپساون لەسەر زەوی، هەروەک ئەم شێوازە دانیشتنە ئازادیی و توانایەکی زیاتر بە منداڵ دەبەخشیت لەکاتی یارکردندا بەتایبەت کاتێک منداڵەکە بە هەردوو دەستی خەریکی یارییەکانی دەبێت، بۆیە بەبێ بیرکردنەوە لە زیانەکانی بەو جۆرە دادەنیشن، وە لە زۆربەی جارەکاندا منداڵ لەسەر شێوەی w دادەنیشن بەهۆی لاوازی ماسولکەکانی ڕانیانەوە، بۆیە منداڵ ناچار دەبێت بۆ پاراستنی هاوسەنگی خۆی پەنا بباتە بەر ئەم جۆرە دانیشتنە.

زیانەکانی دانیشتن لەسەر شێوەی W

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر منداڵ لەسەر شێوەی W دابنیشێت، ئەوا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی ڕوبەڕوی چەندین کێشە و زیان دەبێتەوە، وە لە گرنترین کێشەکانیش بریتین لە :

⦾ مەترسی بۆ سەر ماسولکەکانی ڕان و قاچ دروست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کورتبوون و لاوازبوونیان، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوسەنگی و گەشەکردنی جوڵەکانی منداڵ دەبێت و وا لەمنداڵ دەکات زوو ماندوو بێت و نەتوانیت لەسەر یەک قاچ بوەستێت.

⦾مەترسی توش بوون بە لەجێچوونی جومگەی ڕان و سمت ڕوبەڕوی منداڵ دەکاتەوە، بە تایبەت ئەو منداڵانەی بەدەست کێشەی زگماگیەوە دەناڵینن لە جومگەی ڕان و سمتیاندا، وە ئەگەری هەیە شێوازی ڕێ ڕۆشتنی بگۆڕێت و لەسەر پەنجەکانی بڕوات.

⦾ منداڵ ناتوانێت بەشی سەرەوەی جەستەی بە باشی بجوڵێنێت کاتێک کە لەسەر شێوەی w دادەنیشێت، وە ناتوانێت لە هەمان کاتدا هەردوو دەستی بجوڵێنێت، کە ئەمەش لە دواتردا کاریگەری دەکاتە سەر تواناکانی لە نوسین و ئەنجامادانی چالاکییەکانی قوتابخانەی.

⦾ دروستکردنی کێشە لە یەکلاکردنەوەی یەکێک لەدەستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی (ڕاستە یان چەپلەر)

⦾ لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئەو شتانەی کە دەکەونە لای راستی تەنها بە دەستی ڕاستی بتوانێت هەڵیانگرێت، وە ئەو شتانەشی دەکەونە لای چەپی تەنها بتوانێت بەدەستی چەپ هەڵیانگرێت، وە نەتوانێت ئەو شتانەی دەکەونە لای ڕاستی بەدەستی چەپ هەڵیانگرێ وە بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە ڕێکخستنی نێوان دەستەکانی کاتێک کە تەمەنی هەڵدەکشێت.

⦾ ڕوو کردنە ناوەوەی پێ یەکان لە کاتی ڕۆیشتندا، نزیك بوونەوەی ئەژنۆکان لەیەکترو سوڕاننیان بەرەو ناوەوە، زیاد بوونی ئەگەری دەرچونی جومگەی حەوز، کەمبوونەوەی توانای جوڵەو سوڕانەوەی کەمەر، گۆڕان وتێکچوونی شێوەی سروشتی لەش، کورت بوونەوەو کرژبوونی ماسولکەکانی پەلی خوارەوە . بەزەحمەت وەستان لەسەر یەک لاو کەم بوونەوەی ھاوسەنگی لەش . دروست بوونی ئازاری پشت و صەوەفانی جومگەکانی ئەژنۆ وحەوز لەکاتی گەورەییدا .

چۆن ڕێگری لە منداڵەکەم بکەم لەسەر شێوەی W دابنیشێت؟

ئەگەر منداڵەکەتت بینی بەو شێوەیە دانیشتبوو، پێی مەڵێ ئاوا دامەنیشە، بەڵکو پێشنیاری شێوازێکی تری دانیشتنی بۆ بکە بۆ نموونە قاچەکانی بۆ پێشەوە ڕاکێشێت، یان قاچەکانی بە شێوەی یەکتربڕ بۆ پێشەوە دابنێت، یاخود هەوڵبدە کورسیەکی گونجاوی بۆ دابین بکەیت، یاخود هەوڵبدەیت سەرقاڵی ئەو یاریانە بێت کە دانیشتنی تێدا نیە.

وە هەوڵدان بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکانی سک و کەمەرو پەلەکانی خوارەوە بە وەرزش کردن، هەروەها کشانی ماسولکەکانی بەشی پشتەوەی ڕان و نێوان ڕانەکان .

 بێگومان لەسەرەتاوە منداڵەکە بەرگری دەکات و سورە لەسەر ئەوەی هەر بەو شێوەیە دانیشێت، بەڵام پێویستە لەسەرت بەردەوام بیت لە ڕاستکردنەوەی و هەموو جارێک شێوازەکەی پێ بگۆڕیت، تاوەکو لە داهاتوودا کێشەی بۆ دروست نەکات و کاریگەری نەکاتە سەر گەشەی پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی شەش ساڵی.

ShareTweetShare
Previous Post

ئەحمەد ئەنوەر: رەزامەندی بۆ دروستكردنی دادگایەكی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی وەرگیراوە

Next Post

پێنج ئەندامی خێزانێك لە چەمچەماڵ سوتان

بەرێوەبەر

Next Post
پێنج ئەندامی خێزانێك لە چەمچەماڵ سوتان

پێنج ئەندامی خێزانێك لە چەمچەماڵ سوتان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ