
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی راپۆرتێکی لەبارەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد، ئاماژهی بهوهشكردووه، “لە هەندێک لە بنەکەکان پڕۆسەی دەنگدان دواکەوت بەهۆی کەمشارەزایی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن و گرفتی تەکنیکی ئامێرەکان، لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدانیش پڕوپاگەندە بۆ هەندێک لە کاندیدان بەردەوام بوو”.
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەستیکردوە بە چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی چاودێرەکانییەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا و پڕۆسەی چاودێریکردنە بەردەوام دەبێت لە رۆژی دەنگدانی گشتیشدا لە هەمو پارێزگاکانی عێراقدا لە رێگەی 500 چاودێرەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد و بهشداریكردن له پرۆسهكهش به باش ههڵدهسهنگێنێت.
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی باسی لەوەشکردوە، چاودێرەکانیان هەندێک لادان و پێشێلکاریان تۆمارکردوە لەوانە، “لە هەندێک لە بنەکەکان پڕۆسەی دەنگدان دواکەوتوە بەهۆی کەمشارەزایی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن و بەهۆی گرفتی تەکنیکی ئامێرەکان و هاوکات لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدانیش پڕوپاگەندە بۆ هەندێک لە کاندیدان بەردەوام بووە”.
بەپێی راپۆرتەکەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی، لە هەندێک بنکەی دەنگدان مامەڵەی کارمەندانی کۆمسیۆن لەگەڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو، لە هەندێکیش روبەڕوی توندوتیژی و دەرکردن بونەتەوە بەتایبەتی لە یەکێک لە بنکەکانی پارێزگای نەجەف.