
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند کە پێویستە عێراقییەکان دوور لە فشار، تۆقاندن و ھەڕەشە، دەنگی خۆیان بدەن.
جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی لهبارهی ههڵبژاردنی پێشوهخته بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: “لە رۆژی ھەڵبژاردنەکاندا، پێویستە عێراقییەکان بە متمانە و دوور لە فشار، تۆقاندن و ھەڕەشە و ھەروەھا چۆنیان دەیەوێت، دەنگی خۆیان بدەن”.
راشیگەیاندووە “جارێکی دیکە داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە رێز لە ئازادی عێراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان”.
بڕیاره رۆژی یهكشهممه 10 ی تشرینی یهكهم دهنگدانی گشتیی بۆ ههڵبژاردی پێشوهختهی پهرلهمانی عێراق بهڕێوهبچێت و بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان، 24 ملیۆن و 907 ھەزار و 679 کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە 14 ملیۆن و 316 ھەزار و 237 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و 240 بەربژێر بەشدارن، لە چوارچێوەی 21 ھاوپەیمانی و 109 لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و بەشێک لە کاندیدەکانیش سەربەخۆن، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.
