
رەوتی سەدر نوێنەرەکەی لە شاری کەرکوک تاکاتێکی نادیار لە کارەکەی سڕ دەکات، ئەمەش بە هۆی لێدوانیکی ئەو نوێنەرەوە.
لە نوسراوێکدا نوسینگەی موقتەدا باسی لەوەکردوە، بڕیاریان داوە تا کاتێکی نادیار حسێن شەممەری نوێنەری سەدر لە پارێزگای کەرکوک سڕ بکەن و لە کار رایبگرن.
باسی لەوەشکردوە، فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە بێ ئەوەی هۆکاری سڕکردنی ئەو نوێنەرە روونبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان سڕکردن و لە کارراگرتنی حسێن شەممەری دوای ئەوە دێت، کە ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن رێکخرابوو، رایگەیاندبوو: “سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو بۆ سه‌درییه‌كانه و ئه‌گه‌ر به‌ڕێگه‌ی ئاشتی ئه‌و پۆسته وەرنەگرین، رێگه‌ی ترمان هه‌یه كه هه‌ر ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بۆ ئێمه بێت”.
