
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت حەز دەكەن جارێكی تریش پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لای حزبەكەی بێت و لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیش ئەوە دەخاتەڕوو كە پەیوەندیی ئەو دوو حزبە وەك زەواجی كاسۆلیكی لێهاتووە و تەڵاقدانی تیادانییە.
سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە “نەك كورد بەڵكو غەیرە كوردیش لاریی نییە كە سەرۆك كۆمار بۆ كورد بێت، دوای ئەوەش كوردەكان دادەنیشن و سەیر دەكەین كە كێ پۆستی سەرۆكی هەرێمی هەیە و، كێ پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی هەیە، كێ جێگری سەرۆكوەزیران و كێ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆ دەكەین و پۆستی سەركۆمار یەكلایی دەبێتەوە”.
سەعدی پیرە دەشڵێت: “تا ئەم كاتەش پۆستەكە هی یەكێتیی نیشتمانییە و حەز دەكەین جارێكی دیكەیش بدرێتەوە بە ئێمە”.
لەبارەی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەركۆماری داهاتووی عێراقیش، دەڵێت: ” ئەو بابەتە دەبێت لە كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بازەكە لەسەری كێ نیشتەوە ئەو دەبێتە سەرۆك كۆمار”.
سەبارەت بە پەی
وەندیەكانی یەكێتی و پارتیش سەعدی پیرە وتی: “ئێمە و پارتی دەبێت پەیوەندیمان باش بێت، چونكە وەزیفەی ئێمە ئەوەیە كە ئەو هەرێمە كێ بەڕێوەی ببات، پارتی و یەكێتی مەحكوومن بەیەكەوە ئەم هەرێمە بەڕێوەببەن، ئەمە بووە بە زەواجی كاسۆلیكی و تەڵاقی تیادا نییە”.
