• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
دووشەممە, ئایار 11, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بافڵ تاڵەباتی گەیشتە گردی زەرگەتە

بافڵ تاڵەباتی گەیشتە گردی زەرگەتە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
2
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی گەیشتە گردی زەرگەتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی.

كۆبونەوەی نێوان وەفدی یەكێتی‌و عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە بەڕێوەدەچێت، چونكە ئەمڕۆ بینای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان قەرەباڵغە‌و كۆبونەوە دەكرێت لەبارەی رێوشوێنەكانی دوای شكستهێنانی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ گردی زەرگەتە لەكاتێكدایە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن.

بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئامادەییان نیشانداوە دەستلەكاربكێشنەوە، بەڵام رێكخەری گشتی داوا دەكات بەمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بكرێت‌و بەدیلی دەستلەكاركێشانەوەی ئەوان لە پۆستەكانیان دیاری بكرێت، بەم هۆیەوە هێشتا جڤاتی نیشتمانی هیچ بڕیارێكی نەداوە.

بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكدا لەگەڵ یەكێتی بەناوی “هاوپەیمانی كوردستان” بەشداری هەڵبژاردنی كرد، بەڵام توشی پاشەكشێیەكی مێژوویی هات‌و هیچ كورسییەكی پەرلەمانی عێراقی نەبردووە.ئەم ئەنجامە خراپە، ناڕەزایەتی لەناو لایەنگرانی گۆڕان دروستكردووە‌و داوای دەستلەكاركێشانەوەی رێكخەری گشتی‌و خانەی راپەڕاندن دەكەن، گلەییان لە هاوپەیمانێتییەكەیان هەیە لەگەڵ یەكێتی‌و دەڵێن هاوپەیمانێتییەكە هیچ سودێكی بۆ گۆڕان تێدا نەبووە.

سەرباری ناڕەزایەتییەكان لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە، هێشتا بەرپرسانی باڵای یەكێتی چاویان لەوەیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان درێژە بە هاوپەیمانێتییەكەیان بدەن‌و ئێستا بۆ هێوركردنەوەی ناڕەزایەتییەكانی گۆڕان باس لەوە دەكەن، سەرباری ئەوەی گۆڕان هیچ كورسییەكی پەرلەمانی نەبردوەتەوە، بەڵام یەكێتی بەو كورسییانەی كە مسۆگەری كردووە، هەر پۆستێك لە بەغداد وەربگرێت لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دابەشی دەكات، بەڵام رەنگە ئەمجارە پۆست دادی ناڕەزایەتییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان نەدات، بەتایبەتیش لەكاتێكدا فشارەكان توندبونەتەوە بە ئاڕاستەی ئەوەی گۆڕان لە حكومەتە خۆجییەكان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بكشێتەوە‌و سەرلەنوێ‌و لەسەر شێوازی پێشتری خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆن تێهەڵچێتەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

رۆیتەرز: كاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن قائانی لە بەغدا بووە

Next Post

تاڵیبان بە چەکی کۆچبەران هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوایی دەکات

بەرێوەبەر

Next Post
تاڵیبان بە چەکی کۆچبەران هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوایی دەکات

تاڵیبان بە چەکی کۆچبەران هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوایی دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ