• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
کازمی هۆشداری لە مامەڵەکردنی نایاساییانە لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات

کازمی هۆشداری لە مامەڵەکردنی نایاساییانە لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران رایگه‌یاند، بەڵێنەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بردەسەر بەبێ ئەوەی هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی و یاسایی هەبێت، هاوكات هۆشداریش لە مامەڵەکردنی نایاساییانە لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/7/2021ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هه‌روه‌ها راشیگەیاندوه‌، ئەوە یەکەم هەڵبژاردنە لە عێراق ئەنجامبدرێت بەبێ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تێدا رابگەیه‌نرێت و بەبێ ئەوەی سەرۆک وەزیران وەکو كاندید بەشداریی تێدا بکات.


کازمی هۆكاری بەشدارینەکردنی خۆیشی بۆ ئه‌وه‌ گراندۆته‌وه‌، كه‌ “بێگەردی و متمانە بە هەڵبژاردن ببەخشرێت و هه‌ڵبژاردن دووربخەینەوە لە هەر ئەگەرێکی گوشاری سیاسی”.


 بەگوێرەی راگەیه‌نراوی حکومەتی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا سه‌رۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن جه‌ختیكردۆته‌وه‌”پێویستە وەکو گەل و هێزە سیاسییەکان و حکومەت یەکڕیز و هاوئاهەنگ بین و هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی کردەیی وەربگێڕین، دوور لە بەڵێن و دروشمەکان، بەڵکو بە کاری جیددی، بۆئەوەی ئەو هەڵانەی لە ئەزموونەکانمانەوە فێریان بووین راستیان بکەینەوە و پلان بۆ داهاتوویەک دابنێین کە گونجاوی گەلێک بێت پەنجەمۆری لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەیە”.
کازمی باسی لەوەش کردووە، “هەڵبژاردن بێ هیچ دەستوەردان و گوشاری حکومی ئەنجامدرا، متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم وڵاتانی دیکەی بە عێراق تۆکمەتر کرد”.


 سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی براوەکانی هەڵبژاردن کردووە و وتویه‌تی “لەم هەڵبژاردنەدا دۆڕاو نییە، هەمووان براوەن، چونکە رکابەرایەتی لەپێناو عێراق بووە”.


مستەفا کازمی لەبارەی تانەکانیش دووپاتیكردۆته‌وه‌، هەر لایەن یان کەسێک دەتوانێت تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدات و پێویستە کۆمیسیۆن بەدواداچوون بۆ هەموو تانەکان بە جیددی بکات و هۆشداریشی داوە لە هەر دەرچوونێک لە رێوشوێنە یاساییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.


ناوبراو داواشی لە سەرجەم لایەنە براوەکان کردووە، پێکەوە و بە گیانێکی نیشتمانییانەی بەرز، کار بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت بکەن.

ShareTweetShare
Previous Post

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ: بۆماوەیی و پیربوون هۆكاری هەڵوەرینی قژ نین

Next Post

بەرهەم ساڵح و فایەق زێدان لەبارەی سکاڵاکانی سەر هەڵبژاردنەوە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

بەرێوەبەر

Next Post
بەرهەم ساڵح و فایەق زێدان لەبارەی سکاڵاکانی سەر هەڵبژاردنەوە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

بەرهەم ساڵح و فایەق زێدان لەبارەی سکاڵاکانی سەر هەڵبژاردنەوە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ