• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
باوكێك لە پێناو رزگار كردنی كوڕەكەی لە مەرگ دەرمانێك لەماڵەكەیدا دروست دەكات

باوكێك لە پێناو رزگار كردنی كوڕەكەی لە مەرگ دەرمانێك لەماڵەكەیدا دروست دەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
2
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

باوكێكی چینی لە پێناو رزگار كردنی كوڕەكەی لە مەرگ بە ماوەیەكی كەم دەبێت بە زانا و دەرمانێك لە ماڵەكەی خۆیدا دروست دەكات، سەرەتاش لەسەر گیانداران دواتر لەسەر خۆی تاقیدەكاتەوە.


بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “ساوس چاینا مۆڕنینگ پۆست”، پیاوێكی چینی بەناوی “شو وی” دوای ئەوەی پێی دەڵێن كوڕەكەی نەخۆشی “مینیكس”ی هەیە كە نەخۆشییەكی دەگمەنی بۆماوەییە و كێشەی لە گواستنەوەی مادەی مسدا هەیە لە خانەكانی لەشی و چارەسەریش لە نەخۆشخانەكان هیچ سودێكی نییە، سوور دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كوڕەكەی.


بەپێی راپۆرتەكە، باوكەكە سەرەتا دەیەوێت مادەی “هیستیدینی مس” كە چارەسەرێكی پێویستە بۆ كوڕە یەك ساڵانەكەی بەدەستبهێنێت، بەڵام لە چین دەستی ناكەوێت و بەهۆی كۆت و بەندەكانی كۆرۆناشەوە ناتوانێت هاوردەی بكات، دەستكەوتنیشی لە كۆمپانیا كیمیاییەكان نرخی زۆر بووە و پێویستی بە رەزامەندی فەرمیش هەبووە كە بەدەستهێنانی چەندین ساڵی ویستووە.


ئەوەش ئاشكرا كراوە، باوكەكە بڕیار دەدات خۆی ئەو زانستە بخوێنێت و ئەو چارەسەر بەدەستبهێنێت لە ماڵەكەیدا، دوای خوێندنەوەی چەندین وتار و توێژینەوە و راپۆرتی ئەمریكی لە رێگەی بەكارهێنانی وەرگێڕەوە چونكە ئینگلیزی نەزانیوە سەركەوتوو دەبێت لەوەی تاقیگەیەك لە ماڵەكەیدا دروست بكات كە 3 هەزار و 100 دۆلاری تێچووە، سەرئەنجام سەركەوتوو دەبێت لە دروست كردنی ئەو مادەیە لە ماڵەكەی خۆیدا.


شو وی چارەسەرەكەی لەسەر كەروێشك و دواتریش لەسەر خۆی تاقیكردووەتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە پارێزراوی دواتر بۆ كوڕەكەی بەكاریهێناوە، هەروەها كوڕەكەی بردووەتە نەخۆشخانە بۆ پشكنین لەترسی كاریگەری لاوەكی مەترسیداری دەرمانەكەی، هەروەها توانیویەتی چارەسەری “ئیلیسكلۆمۆڵ” دروست بكات كە بۆ چارەسەری ئەو جۆرە نەخۆشیەی كوڕەكەی هەیەتی بەكاردەهێنرێت.


ئەو باوكە چینییە، نەیتوانیوە بە دەرمانەكەی كوڕەكەی بە تەواوەتی چاك بكاتەوە بەڵام توانیویەتی رێگە لە زیاتر خراپبوونی نەخۆشیەكەی بگرێت و لە ژیاندا بمێنێت، بەهیوای ئەوەی لە داهاتوودا پێشكەوتنی زانستی بۆماوەیی بتوانێت كوڕەكەی رزگار بكات.

ShareTweetShare
Previous Post

لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری لە بۆمبی ئەنفلۆنزا دەدات

Next Post

كازمی دەستگیركردنی بەرپرسی تەقینەوە خوێناویەكەی كەڕادەی راگەیاند

بەرێوەبەر

Next Post
كازمی دەستگیركردنی بەرپرسی تەقینەوە خوێناویەكەی كەڕادەی راگەیاند

كازمی دەستگیركردنی بەرپرسی تەقینەوە خوێناویەكەی كەڕادەی راگەیاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ