
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی بەرپرسی تەقینەوە خوێناویەكەی كەڕادەی بەغدای راگەیاند.
كازمی لە تویتیەكدا وتی: هێزەكانی عێراق دوای تێپەڕبونی پێنچ ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادەی بەغدادا توانیان بەرپەسی تەیقنەوەكە لە دەرەوەی عێراق دەستگیربكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو تیرۆریستەی دەستگیركراوە و بەرپرسە لەتەقینەوەكە ناوی غەزوان زەوبەعیە و ناسراوە بە ئەبو عوبەیدى بەغداد و دەستی لە تەقینەوەی دیكەشدا هەیە، دووپاتیشیكردەوە، لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی دەستیان بەخوێنی رۆڵەكانمان سوربوە، ئەركێكی نیشتیمانیە و دەستبەرداری نابین.

