
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیەوە دەكاتە مەرج بۆ پێدانی موچەكانیان و كارتی ڤاكسینیش وەك بەڵگە وەردەگیرێت.
دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر فەرمانبەرێكی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت، موچەی پینادرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، كارتی وەرگرتنی ڤاكسین وەك بەڵگە لە فەرمانبەر وەردەگیرێت بەرلەوەی موچەكەی پێ بدرێت، دەبێت كارتی وەرگرتنی ڤاكسین ببرێت بۆ بەشی ژمێریاری.
ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم لە هەڵكشاندایە و زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان هۆشدارییان لە بارودۆخەكە داوە.
