ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر پشكی توركمانەكانی كەركوك دەڵێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رێكەوتنی لەگەڵ هەولێر كردووە، ئەو بە هیچ شێوەیەك رازی نابێت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك.
ئەرشەد ساڵحی لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بنەمای رێكەوتنی مستەفا كازمی لەگەڵ هەولێر، من هەرگیز رازی نەبووم و نابم بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو رونیشیكردووەتەوە، بەڵام ئەوەی تووشی سەرسوڕمانی كردووین، بێدەنگی سیاسیەكان و حزبە توركمانەكانە.
ژمارەیەك لە سەركردەی توركمانەكانی كەركوك، ناوبەناو مستەفا كازمی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە رێكەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردووە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و بەردەوامیش دژایەتی سەختی خۆیان بۆ ئەو بابەتە دەخەنەڕوو.