
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕیاریدا لە هەریەكێك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، بەنزینخانەیەك بۆ پاسەكانی هێڵی گشتی دیاری بكرێت و بەو نرخەی وەزارەتەكە دیاری دەكات بەنزینیان بدرێتێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری داوە لە هەریەكێك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، بەنزینخانەیەك بۆ پاسەكانی هێڵی گشتی دیاری بكرێت.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، بۆ ئەوەی بەو نرخەی كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دیاری دەكات بەنزین بەسەر پاسەكاندا دابەش بكرێت.
فەرمانگەكە رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتە و بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی گرانبوون و كەمی بەنزین و رەچاوكردنی دۆخی خانەوادە كەم دەرامەتەكان.
ناو و شوێنی بەنزینخانەكان
– هەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی 100 مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
– دهۆك: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیك بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
– سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی هەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

