پۆلیسی توركیا بڵاویكردەوە، 30 كەسیان بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی هەواڵی مردن و چەواشەكاری و سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەستگیر كردوە و دراونەتە دادگا.
پۆلیسی توركیا بڵاویكردووەتەوە، رێكاری یاساییان بەرامبەر 30 كەس گرتووەتە بەر كە زنجیرەیەك پۆستیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سوكایەتیان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە و هەواڵی مردنیان بڵاوكردووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەكان ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی دادگا كراون، چونكە هاشتاگی “دەڵێن مردووە”یان بەكارهێناوە، ئەوەش هەڵبەستنی تۆمەت و بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و سوكایەتی كردنە بە سەرۆكی وڵات.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە مانگی تەموزدا هەواڵی مردنی ئەردۆغان بڵاوكرایەوە و ئەمەش تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تەنی و لای هەندێك بەكارهێنەر بووە بابەتێكی گاڵتەجاڕی