
بەنگین رێكانی سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ئێستادا نیەت و ئیرادە ئەوەیە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ پارتی دەبێت، سەركردایەتی بڕیاری داوە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی كاندیدێك پێشكەش بكات.
بەنگین رێكانی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆك كۆماری داهاتوو سیاسییەك دەبێت لە نەوەی یەكەم و لەئێستادا نیەت و ئیرادە ئەوەیە كە ئەو پۆستە بۆ پارتی دەبێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، سەركردایەتی پارتی بڕیاری داوە كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش بكات، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ئەو وەزیرەی پێشووی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە بەشێكی تری قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، حزبەكەی دەیەوێت یەكێتی بە بەهێزی بمێنێتەوە و هاوبەشی یەكەمی بێت.

