
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرج كردنی جیاوازی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەو مانگانەی كە موچەی تێدا پاشەكەوت كراوە.
لە نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری بە سەرەوەیە هاتووە، سەرجەم ئەو جیاوازی موچانەی كە بۆ ئەو مانگانەی موچەی تێدا پاشەكەوت كراوە و بەستراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و موچە خۆران و خەرج دەكرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، “بۆ دامودەزگاكانی مەڵبەندی” بڕی جیاوازییەكە لە پاشەكەوتنی موچەی موچەخۆران خەرج دەكرێتەوە كە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندیدارەوە وەكو بارمتە تۆمار كراوە.
هەر بەپێی نوسراوەكە، “بۆ دامودەزگاكانی نامەڵبەندی” بڕی جیاوازییەكە لە پاشەكەوتنی موچەی موچەخۆران خەرج بكرێتەوە كە بە بارمتە دانراوە بە بەڵگەنامەی خەرج كردن بە مەرجێك لەسەر بودجەی ئەو ساڵەی پاشەكەوتی موچەكەی لێ كراوە جێگیر كرابێت.
