
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی وبەرمیلێك برێنت بە 82 دۆلار و95 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەرامبەربە 82 دۆلارو 95 سەنتە، وبەرمیلێك خاوی ئەمریكی بە 81 دۆلار و62 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 84 دۆلار و 19 سەنت بوو.
شارەزایان پێشبینی دەكەن ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زۆر زیاتر ببێت وبگاتە 96 ملیۆن و600 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.
