
بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوای خەرج كردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەكەن، بە پێچەوانەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و بایكۆت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 11ی 2021، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی شاری سلێمانی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.
خوێندكاران داوا لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن دووبارە دەست بكرێتەوە بە خەرج كردنی دەرماڵەی خوێندن، چونكە ئەوە سەرەتاییترین مافی خۆیانە.
ئەو خوێنكارانە جەختیان لەوەش كردووەتەوە، ئەگەر دەرماڵەكانیان نەگەڕێندرێتەوە ئەوا بەردەوام دەبن لە بایكۆت و خۆپیشاندانەكانیان.
