
خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و چەندین ناوچەی تر دەستی پێكردەوە و داوای گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان دەكەن و جەخت لەوە دەكەنەوە، سورن لەسەر داواكاریەكانیان.
سەرەڕای راگەیاندنی پشووی فەرمی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم زانكۆكەیان دەستیان كردەوە بە خۆپیشاندان و هەر خوێندكارە و قەڵەمێكی بەرز كردووەتەوە و داوای جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان دەكەن.
خوێندكاران جەخت لەوە دەكەنەوە، راگەیاندنی پشوو نایانوەستێنێت و سوورن لەسەر جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان.
لەلایەكی ترەوە، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەڵەبجە و كۆیە و چەندین ناوچەی تریش دەستیان كردووە بە خۆپیشاندان و سورن لەسەر جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان و گەڕانەوەی دەرماڵە.