
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند، پشگیری خۆپیشاندانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان دەكەن بەشێوەی هێمنانە، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە بچێت.
عەمار حەكیم لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، پشگیری خۆپیشاندانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان دەكەن بەشێوەی هێمنانە و داواش لە هەموو لایەك دەكات دانبەخۆیاندا بگرن و خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە بكەن
سەرۆكی رەوتی حیكمە داواش لە كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بەدەم داواكاری خوێندكارانەوە بچن و گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.
دەرماڵەی خوێندكاران لە ساڵی 2014 وە بڕدراوە، لەماوەی رابردودا خوێندكاران دەستیان كرد بە بایكۆت كردنی هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندان و داوای گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان دەكرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا توندوتیژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانەوە.
