
تاڵیبان کە بەم دواییانە دەسەڵاتی لەئەفغانستان گرتەوە دهست رایگەیاند، شاندێکی باڵای ئەفغانستان رۆژی پێنجشەممە چوەتە قەتەر بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپا كۆببێتهوه.
عهبدولقههر بلخی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان له ههماری تایبهتی خۆی له تویتهر بڵاویكردهوه، ئێوارەی رۆژی پێنجشهممه شاندێکی باڵای ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەمیرخان موتهقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان چوەته دەوحە.
شاندەکە له بەرپرسانی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و ئاسایش و هەروەها بانکی ناوەندیش پێكهاتوه
ڕۆژی چوارشەممە تاڵیبان رایگەیاند، کە لە رۆژانی 27-29ی تشرینی دوەم لە قەتەر لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە كۆدهبێتهوه.