
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئامادەكاری بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی هەرێمی كوردستان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان كراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە مەبەستی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2022 لە رۆژی 7/11/2021 لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەستكراوە بە گفتوگۆ.
ئەوەش هاتووە، لە بەرواری 21/11/2021 كۆتایی بە گفتوگۆكان هات لەسەر بودجەی بەكارخستن، جگە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە داتای پێویستیان نەبوو.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ئێستادا چاوەڕوانی داتا و زانیارییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و بودجەی وەبەرهێنان دەكەن بۆ تەواوكردنی ئامادەكردنی پرۆژە یاساكە.

