
رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە دەوڵەتانی جیهان دەكات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەوەی نوێی كۆرۆنا ناسراو بە “ئۆمیكرۆن” سنورەكانیان دانەخەن و پێشی وایە، جیهان پێویستی بە چەند هەفتەیەكە بۆ تێگەیشتن لە سروشتی نەوە نوێكە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێی نیگەرانییە و جیهان پێویستی بە چەند هەفتەیەك دەبێت بۆ تێگەیشتن لە سروشتی ئەو نەوەیە.
رونیشكراوەتەوە، داوا لە دەوڵەتان دەكەن رێوشوێنی زیاتر بگرنە بەر بۆ روبەڕوبونەوەی ئۆمیكرۆن كە دەستی كردووە بە بڵاوبوونەوە بە جیهاندا و داواشیان لێدەكات سنورەكانیان دانەخەن، ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەو نەوە دەستیان دەكەوێت دەیدەنە سەرجەم وڵاتان.
نەوەی “ئۆمیكرۆن”ی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە وڵاتی ئەفریقای باشور دەركەوت و دواتر گەیشتە چەندین وڵاتی تر و لە ئێستاشدا رۆژانە وڵاتان تۆمار كردنی توشبوو بەو نەوەیە رادەگەیەنن.

