
گەردەلولێكی بەهێز وڵاتی توركیای گرتەوەو سەرنشینانی گەشتێكی فڕۆكەوانی عیراقیشی خستە مەترسییەوە.
لەوبارەیەوە عەباس عومران بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق سوپاسنامەیەكی ئاڕاستەی تمێكی فڕۆكەوانی عیراق كرد كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو شاری ئیستانبوڵ لە توركیا فڕیوە.
لەو راگەیەنراوەدا عەباس عومران دەڵێت، بەهۆی لێهاتوییانەوە فڕۆكەوان كەمال عەباسی و یاریدەدەرەكەی وەرتی بابەكر عەلی و تیمەكانی هاوڕێیان، توانیان بە سەلامەتی سەنشینانی فڕۆكەكەیان بگەیەننە ئیستانبوڵ دوای ئەوەی بەهۆی گەردەلولێكی بەهێزەوە یەك كاتژمێرو نیو بە ئاسمانەوە بون و واتر رەزامەندی نیشتنەوەیان پێدراوە، ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هێڵی فڕۆكەوانی عیراق.


