
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا وجێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، رایگه‌یاند: به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و پێویسته كورد یه‌كده‌نگ بێت به‌تایبه‌ت له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2021 له‌ھه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و كونسڵی رووسیا ئاماده‌ی بوون، قوباد تاڵه‌بانی و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، باسیان له دواپێشهاته سیاسییه‌كان و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرد.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ باسی له پێگه‌ی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی مێژوویی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌رۆڵی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال له پته‌و كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرد.
قوباد تاڵه‌بانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانی به‌ڕێزیان و به دۆستێكی دێرینی گه‌لی كوردی وه‌سف كرد، دواتر باسی له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕێین له‌م نزیكانه‌دا ده‌ستبكرێت به گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له عێراق و جه‌ختیشی كرده‌وه كه: چاره‌سه‌ر كردنی به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگی یه‌كده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان-دا به‌تایبه‌ت له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا.
له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی: له عێراق كێشه‌ی نه‌بوونی پلانمان هه‌یه له هه‌ندێك بابه‌تدا، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی جیاوازی له سیاسه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆیه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن و حوكمڕانی نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كان ده‌بێت.
له‌به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له شه‌ڕی دژ به تێرۆریستانی داعش كرا و له‌وباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و شه‌ڕه هێشتا ماوه و ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو دا كه‌تێیدا به‌داخه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كمان شه‌هید و برینداربوون بوو.
هه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه باس له ره‌وشی سوریا و كێشه‌ی كۆچبه‌ران كرا.
له‌كۆتاییدا، پرسی كاركردن و هاتنی كۆمپانیا رووسییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكاندا خرایه به‌رباس و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دڵنیای كردنه‌وه كه ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سود له تواناكانی ئه‌وان ببینن.







