
ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم چێشتخانەیەكی شاری بەسرە تەقیەوە و لە ئەنجامدا 8 كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكیش بریندارن.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردووەتەوە، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم ریستۆرانتی “جنوە” و لە نزیك نەخۆشخانەی راوێژكاریی جمهوریی “فێركاری بەسرە” تەقیوەتەوە و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە ئەسعەد عیدانی پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بەسرە ئاشكرای كردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەكە 8 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكیش بریندارن، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
لای خۆیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، پێی زانیاریەكان 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 4ی تر بریندارن، هەروەها دوو ئۆتۆمبێل لە ئەنجامی تەقینەوەكە سوتاون.
