• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, حوزه‌یران 13, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، رۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بەفر و باران زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تاوەكو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.


ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، سبەی چوارشەممە ئەنجامی درێژبوونەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی مامناوەندی دەریای ناوەراست، ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و خێرایی با لە زۆربەی ناوچەكاندا لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە زیاد دەكات.


رونیشیكردووەتەوە، لە كاتەكانی ئێوارەدا شەپۆلێكی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرەوە دەستپێدەكات و لەكاتەكانی شەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە كاریگەری زیاتر دەبێت و درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەكاریگەرییەكی لاوازیش سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.


هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردیش پلەكانی گەرما 4 تاوەكو 6 پلەی سەدی نزمدەبنەوە و شەپۆلێكی بەفر بارین لەكاتەكانی شەودا ناوچە شاخاوییە سنورییەكان دەگرێتەوە، پێشبینی دەكرێت زۆرترین رێژەی باران لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕیندا ببارێت.

ShareTweetShare
Previous Post

شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرشەكانی داعش پیلانە و بۆ چۆڵكردنی گوندە كوردیەكان

Next Post

تەقینەوەیەك لە بەسرە 8 كوژراوی لێكەوتەوە

بەرێوەبەر

Next Post
تەقینەوەیەك لە بەسرە 8 كوژراوی لێكەوتەوە

تەقینەوەیەك لە بەسرە 8 كوژراوی لێكەوتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ