
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژێكی هەفتەی داهاتوی تەرخانكرد بۆ یادكردنەوەی تێپەڕبون بەسەر 100 ساڵ لە دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقدا.
حەسەن نازم وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە رۆژی شەممەی داهاتووی دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگ بەبۆنەی تێپەڕبونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقدا.
راشیگەیاندوە، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دەرەوەی راسپاردوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و هاندانی عیراقییە كۆچبەرەكان بۆئەوەی بەئارەزومەندانە بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لەبەشێكی تری پرێس كۆنفرانسەكەیدا راشیگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا داوا كراوە كە هانی فەرمانبەران و ئەو هاووڵاتیانەی روو لە فەرمانگەكانی حكومەت دەكەن بدرێت تاڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
