
فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا ئاشكرای كرد، 79 كۆچەر لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە ئازاد كراون كە بەشێكیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە بە زۆر رەوانەی سنورە ئاوییەكانی توركیا كرابوونەوە.
فەرماندەییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە كەناراوەكانی شارۆچكەی سەفەری هیسار 46 كۆچەری نایاسایی لە ناو دوو بەلەمی پلاستیكیدا رزگار كراون كە ماتۆڕی بەلەمەكانیان وەستابوو.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها لە كەناراوەكانی شارۆچكەی مەندەرەس هێزەكان لە بوونی بەلەمێكی كۆچەران ئاگادار كرانەوە و دوای گەیشتنی تیمەكان بە شوێنی رووداوەكە 30 كۆچەری نایاسایی لە بەلەمێكدا رزگار كران كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەكانی توركیا كرابوونەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كەناراوەكانی شارۆچكەی چەشمە سێ كۆچەری دیكە رزگار كران كە لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە فڕێدرابوونە ناو دەریا و توانیبویان بە مەلە خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی شارۆچكەكە.
