
لە ویلایەتێكی ئەمریكا بەهۆی زریانێكی بەهێزەوە باری نائاسایی راگەیەنرا.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی كنتاكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەوە كە بە درێژایی شەوێك بەردەوامبوە بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی 50 كەس، بەوهۆیەوە باری نائاساییان راگەیاندوە.
حاكمی ویلایەتی كنتاكی ئاشكرایكردوە، یەكەمینجارە زریانێكی بەوشێوەیە بەهێز زیانی زۆر بە دانیشتوانەكەی بگەیەنێت كە ماوەیەكی زۆرە ئەم جۆرە زریانانە رویاننەداوە.
