سەرچاوەیەكی دادوەری عیراقی رایگەیاند، ئەو گرێبەستی هاوسەرگیرییەی كە بڵاوكراوەتەوە و مارەیی 10ملیار دیناری تێدا نوسراوە ناڕاستە و گرێبەستی لەو شێوەیە پەسەند ناكرێت، چونكە لەگەڵ كۆمەڵگەی عیراقی ناگونجێت.
سەرچاوەیەكی دادوەری بە میدیا عیراقیەكانی وتووە، ئەو گرێبەستی هاوسەرگیرییەی كە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا 10 ملیار دینار نوسراوە ناڕاستە.
ئەوەش هاتووە، نوسراوە راستییەكە رەوانەی ئەنجومەنی دادوەریی كراوە و بەپێی گشتاندنێكی ئەنجومەنی دادوەریی گرێبەستی لەو شێوەیە پەسەند ناكرێت، چونكە لەگەڵ كۆمەڵەی عیراقیدا ناگونجێت.
رۆژی چوارشەممە گرێبەستێكی هاوسەرگیری عیراقی كە بەرواری 14ی 12ی 2021ی پێوەیە بڵاوكرایەوە و تێیدا 5 ملیار دینار مارەیی پێشەكی و 5 ملیار دینار پاشەكی نوسراوە و ئەوەش هەڵایەكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كرد.