
كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی بواری دەرمان هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەری هەیە مرۆڤ بەیەكەوە تووشی هەردوو نەوەی “دەلتا” و “ئۆمیكرۆن”ی كۆرۆنا ببێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی نەوەیەكی نوێ.
پۆڵ بیرتۆن گەورە شارەزا لە كۆمپانیای مۆدێرنا كە خاوەنی یەكێكە لە ڤاكسینەكانی كۆرۆنا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە مرۆڤ لە یەك كاتدا تووشی نەوەكانی دەلتا و ئۆمیكرۆن ببێت، بەتایبەتی ئەوانەی كە سیستمی بەرگرییان لاوازە.
رونیشیكردووەتەوە، لەو حاڵەتەشدا ئاڵوگۆڕ كردنی بۆهێڵی هەردوو نەوەكە روودەدات و بەهۆی ئەوەشەوە نەوەیەكی نوێی كۆرۆنا دروست دەكەن.
بێرتۆن لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، ئەو دوو نەوەیە بۆ چەندین مانگی تر بەیەكەوە دەژین، لەكاتێكدا خەڵك بەدەست دەلتاوە نیگەرانن ئۆمیكرۆنیش بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، ئەوەش ئەگەری گەشەكردنی ئەو ڤایرۆسەی زۆر زیاد كردووە و جێی مەترسییە.

