
بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لەدیوانی پارێزگای هەولێر كۆبونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، لەكۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر سەرجەم لایەنەكانی راسپاردوە وەك ئامادەباشی بۆ قۆناغی دوەمی كاریگەریی ئەو شەپۆلەی روی لە ناوچەكە كردوەو وا پێشبینی دەكرێت بارانبارین دەستپێبكاتەوەو هەندێكجار لێزمە باران ببارێت هەرچی زوەو پەلەبكرێت لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرگرتن و روبەڕوبونەوەی مەترسیەكانی لافاو.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لە هەموو ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبونی لافاویان لەسەرە تیمەكان و ئامێری پێویست دابینكراوەو تەواوی هێزەكانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگری شارسانی) و (قائیمقامیەتەكان و ناحییەو تەندروستی و شارەوانیەكان و ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا) و تەواوی فەرمانگاكان كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ هەر ئەگەر و روداوێكی نەخوازارو و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی هاووڵاتیان.

