
حسێن كەرعاوی ئەندامی جوڵانەوەی مافەكان پێی وایە، كورد و سونە سودمەندی كێشمەكێشە سیاسیەكانی ناو پێكهاتەی شیعەن و ئەو پۆستانەی دەیانەوێت بەهۆی كێشمەكێشی هاوپەیمانێتیەكانەوە دەستیان دەكەوێت.
كەرعاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، كێشمەكێشی سیاسی نێوان شیعەكان بووەتە هۆی ئەوەی هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ راكێشانی لایەنەكانی تر لە پێناو پێكهێنانی هاوپەیمانێتی و حكومەتی داهاتوو.
پێشی وایە، بەهۆی ئەوەشەوە كورد و سونە هەرچیەكیان بوێت دەستیان دەكەوێت لە رێگەی بەستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ گەورەترین كوتلەی شیعی كە حكومەت پێكدەهێنێت.
ئەندامەكەی جوڵانەوەی مافەكان جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەگەر دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا هاوپەیمانێتیەكان دەگەڕێنەوە سەر شێوەی پێش هەڵبژاردن و سەرلەنوێ پەرلەمان دەست دەكاتەوە بە كارەكانی.


