
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە 23ی رۆژی ئەم مانگەدا داهاتی كارەبا بەراورد بە مانگی پێشووتر بۆ دوو هێندە زیادكردووە و گەیشتووەتە 121 ملیار دینار.
عەبدولستار مەجید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، تەنها لە 23 رۆژی مانگی 12 كە بێگومان بە تەواوبونی مانگەكە ژمارەكان بەرزتر دەبنەوە، لە سلێمانی 72 ملیار دینار، هەولێر 41 ملیار دینار، هەڵەبجە یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، دهۆك 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار و لەگەرمیانیش 650 ملیۆن دینار داهاتی كارەبا بووە.
رونیشیكردووەتەوە، واتا كۆی گشتی داهاتەكە بریتی بووە لە 121 ملیار و 650 ملیۆن دینار، بۆیە پرسیارەكە لێرەدا ئەمەیە، ئەمە بەتەنها داهاتی كارەبایە ئەی داهاتی ئاو، تەندروستی، هاتوچۆ، باجی خانوبەرە، دەروازە سنورییەكان، غاز، نەوت و چەندین شتی تر چەندە و بۆ كوێ دەچێت و چی لێدێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری رەخنە لەحكومەتی هەرێمیش دەگرێت كە سەرەڕای زیادبونی داهاتی ناوخۆ نەیتوانیوە موچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكات.
