• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
راپۆرتێكی ئەمریكی: جیهان بەدەست دابین كردنی وزەوە دەناڵێنێت

راپۆرتێكی ئەمریكی: جیهان بەدەست دابین كردنی وزەوە دەناڵێنێت

by بەرێوەبەر
كانونی یه‌كه‌م 27, 2021
in جیهانی, ڕاپۆت, سلایدشۆ, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی راپۆرتێكی ئەمریكی، جیهان بە قەیرانی وزەدا تێپەڕ دەبێت و لە چەندین وڵات كێشەی كەمی سوتەمەنی دروست بووە، ئەوەش ئەو پرسیارە دەهێنێتە پێشەوە كە ئایا، جیهان ئامادەیە بۆ شۆڕشی وزەی سەوز؟


رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا دەستكەوتنی وزە ئەستەمە، چەندین كەرتی چین كێشەی كەمی كارەبایان بۆ دروست بووە و ئەوروپییەكان نرخێكی بەرزی غازی سروشتی دەدەن و چەندین وێستگەی وزە لە هیندستان كێشەی نەمانی خەڵوزی بۆ دروست بووە، هەروەها لە ئەمریكا نرخی بەنزین زۆر بەرز بووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو قەیرانی وزەیەی ئێستا جیهانی تێدایە هاوكاتە لەگەڵ ساڕێژبوونەوەی ئابوریی جیهان و ئامادەكاری سەركردەی وڵاتانی جیهان بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی مێژوویی دەربارەی كەشناسی كە مانگی داهاتووە، ئەو قەیرانە كتوپڕەی وزە كە جیهانی گرتووەتەوە هەڕەشەی لەسەر دابین كردنی وزە دروست كردووە كە خۆی لەخۆیدا رووبەڕوی پەستانێكی زۆر بووەتەوە، ئەگەری هەیە كە گرژی سیاسی دروست بكات.


واشنتن پۆست جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە كە ئایا، جیهان ئامادەیە بۆ شۆڕشی وزەی سەوز؟ لەكاتێكدا كە توانای دابین كردنی وزەی پێویستی نییە.

سەبارەت بە هۆكارەكان ئەوە هاتووە، ساڕێژبوونەوەی ئابوریی جیهان لە پەتای كۆرۆنا هۆكاری سەرەكییە، چونكە پێشتر بەرهەمهێنانی خەڵوز و نەوت و غاز پاشەكشەی كردووە، هەروەها ئەو زستانە ساردە نائاساییەی رووی لە ئەوروپا كردووە هۆكارێكی ترە، ئەوەش سەرەڕای ئەو زنجیرە زریانەی كە پاڵاوتگەكانی كەنداوی مەكسییان داخست، جیا لەوانەش كێشەی نێوان چین و ئوسترالیا كە بووەتە هۆی ئەوەی پەكین خەڵوز لەو وڵاتەوە هاوردە نەكات، هەروەها شەپۆلێكی ئارامی باڵی بەسەر دەریای باكوردا كێشاوە كە بەهۆیەوە تۆربینەكانی هەوا توانای بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایان نییە.

ShareTweetShare
Previous Post

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات

Next Post

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: هەنگاوی باش لە یاسای چاكسازی نراوە

بەرێوەبەر

Next Post
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: هەنگاوی باش لە یاسای چاكسازی نراوە

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: هەنگاوی باش لە یاسای چاكسازی نراوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ