
حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەڵێت، هەنگاوی باش بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی نراوە و بەشی زۆری یاساكە جێبەجێ كراوە و حكومەتیش سورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەداوە، بەدواداچونیان بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كردووە و لەگەڵ وەزارەتی داراییش گفتوگۆیان كردووە چونكە ئەوان زیاتر ئەركی جێبەجێكردنەكەیان لەسەرە.
باسی لەوەش كردووە، بەپێی بەداواداچونی ئەوان كاری زۆر باش كراوە و هەنگاوی باشیان ناوە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و لە هەموو بوارەكاندا كار كراوە، بڕیارە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكانیش گفتوگۆ بكەن و بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی زیاتر پەلە لە جێبەجێكردنی یاساكە بكرێت.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی راشیگەیاندووە، حكومەت لە ڕێگەی وەزارەتی دارایییەوە دوو موچەیی راگرتووە و تەنیا یەك موچە ماوە و نابێت دوو موچەیی هەبێت و ئەوەی بەردەوامیش بێت موچەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و حكومەت سورە لەسەر چاكسازی.

