
كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، بە بیانوی ئەوەی پلەكانی گەرما زۆر دانابەزێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەیەوێت لە گەرمیان نەوت دابەش نەكات.
كەریم عەلی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی بەدواداچونیان نیازی ئەوە هەیە ئەمساڵ لە سنوری گەرمیان نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش نەكرێت، بە بیانوی ئەوەی لەو سنورە پلەكانی گەرمی زۆر دانابەزێت.
راشیگەیاندووە، ئەم كارەش غەدرێكی روون و ئاشكرایە لە دانیشتوانی ئەو سنورە دەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە لە هەموو ناوچەكانی دیكە رێژەیەك نەوتی سپی دابەش كراوە و رۆژانەش نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنورەكە دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت و هاوڵاتیانیشی بێبەش دەكرێن لە پێدانی نەوتی سپی.
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، بۆ ئەو بابەتەش لە بەدواداچوندان و هەموو هەوڵێك دەدەن بەشی هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان لەنەوتی سپی بنێردرێت.
