
بەپێی راپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا ئەو هاوكارییەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لە ساڵی 2022 بۆ پێشمەرگە دابینی دەكات، سێ هێندەی ئەو بڕەیە كە بۆ بەشەكانی دیكەی عیراق دابینی دەكات.
دەنگی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، لە پرۆژە یاسای بەرگری ساڵی داهاتووی ئەمریكا 260 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و بڕی 177 ملیۆن دۆلار بۆ كوردانی رۆژئاوا و هێزێكی دیكە بەناوی “مغاویر الپورە” دابین كراوە.
ئەوەش هاتووە، واژوەكەی بایدن راستەوخۆ پرۆژەكە دەكات بە یاسا، بەواتایەكی دیكە وەزارەتی بەرگری دەتوانێت دەست بەخەرجكردنی ئەو 771 ملیار دۆلارە بكات كە بۆ ساڵی داهاتوو بۆی تەرخانكراوە.
بەپێی راپۆرتەكە، پشكی كۆمەكی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان سێ هێندەی ئەو بڕەیە بۆ بەشەكەی دیكەی عیراقی دابینكردووە، بەشی هەموو عیراق 345 ملیۆن دۆلارە بەڵام ئەگەر 260 ملیۆن دۆلارەكەی كوردستان دەربهێنیت تەنیا 85 ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.
