
زانایەكی یۆنانی پێشبینی ئەوە دەكات، شەپۆلی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لە 20ی مانگی 2ی ئەمساڵ هێور ببێتەوە و پێشبینی ئەوەش دەكرێت ئۆمیكرۆن كۆتا نەوەی كۆرۆنا بێت.
دیموسسنس ساریانیس مامۆستای زانكۆی ئەرسۆت لە یۆنان بە ماڵپەڕی “نیوز بیست”ی وتووە، تاوەكو 20 بۆ 22ی مانگی 2ی ئەمساڵ زیادبوونی ژمارەی توشبووان كۆرۆنا بەهۆی نەوەی ئۆمیكرۆنەوە بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە رووی زانستییەوە.
رونیشیكردووەتەوە، دوای ئەو بەروارە واتا دوای مانگێك لە گەیشتنە لوتكەی توشبووان، شەپۆلی ئۆمیكرۆن كۆتایی دێت، ژمارەی توشبووان بەرەو كەمبوونەوە دەچن و دواتر كۆتایی شەپۆلەكەیە.
بەپێی وتەی ئەو زانایانە، بەشێكی زۆری كۆمەڵگەكان بەرگرییان دژی ڤایرۆسەكە دەبێت و لەوانەیە ئەمە كۆتا نەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، تەنانەت ئەگەر ئەوە كۆتا نەوەش بێت هێشتا هەموومان بە ئاسانی تووشی ڤایرۆسەكە دەبین.